پەیەدە: پشتگیریی دانوستان لەگەڵ دیمەشق دەکەین

کوردستان

16/09/2018‌ 248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکرات ڕایگەیاندوە "پشتگیریی دانوستانو گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق دەکەین".

ئەمڕۆ یەکشەممە پارتی یەکێتی دیموکرات پەیەدە ئەنجامنامەی چوارەمین کۆبوونەی ئاسایی ساڵانەی خۆی ئاشکراکرد و بەرنامەکان و پلانەکانی بۆ دوومانگی داهاتوو دیاریکرد.
بەپێی ئەنجامنامەی ڕیککەوتنەکە دوو بابەتی سەرەکیی ئەنجامناکە باس لە دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق و هەروەها ڕزگارکردنی عەفرین دەکەن.


ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکرات ڕایگیاندوە "پشتگیریی سەردان و دانوستانی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لەگەڵ حوکمەتی دیمەشق دەکەین و بە ئەرێنیی دەزانین، پێمانوایە دیالۆگ و گۆفتوگۆ تەنیا ڕێگای دەربازبوونە لە ئاڵۆزییەکانی ئێستای سوریا، بە هەموو هێزمانەوە پشتیوانیی ئەو هەنگاوانە دەکەین کە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی لە سوریا هەوڵی بۆ دەدرێت".


ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکرات دەربارەی عەفرینیش ئاماژەی بەوەداوە "تێکۆشانی سەرەکیی حزبەکەمان و گەلی کورد لە ئێستادا بۆ ئازادیی عەفرین دەبێت، لەناوبردنی دەوڵتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین دەستپێکی کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی تورکیا لە خاکی سوریادایە، کەواتە ڕزگارکردنی عەفرین کلیلی چارەسەریی زۆرێک لە ئاڵۆزییەکانی سوریایە".

هـ ـ ر