شارپرێس:
پارێزگاری سلێمانی
چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەگەڵ رێكخراوی UNDP دا واژۆكرد، پڕۆژەكان 377 هەلی كار بۆ شاری
سلێمانی دەڕەخسێنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە
نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە و ڕایەگەیاندوە "ئەمڕۆ
یەكشەممە هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری فەرمانگە
پەیوەندیدارەكان و نوێنەرانی ڕێكخراوی UNDP واژۆكرد لەسەر چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگ
كرد، بە بودجەی ملیۆنێك و 753 هەزار و 102 ملیۆن دۆلار".
نوسینگەی راگەیەندراوەكەی پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە "پڕۆژەكان لە 1-10ی ئەمساڵەوە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە و بەهۆی
پڕۆژەكانەوە 377 هەلی كار بۆ شاری سلێمانی دەرەخسێت".
لە راگەیەندراوەكەی پارێزگاری سلێمانی ئەوەش هاتوە "پڕۆژەكان برتیین لە
(پاكردنەوەی مەنهۆڵ و دەرچەی تۆڕەكانی ئاوەڕۆی شاری سلێمانی، راكێشانی تۆڕی ئاو بۆ
گەڕەكی كەنەسوورە لە شاری سلێمانی، راكێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندی سەدو بیست لە
ناحیەی عەربەت، دروستكردنی تۆڕی دابەشكردنی كارەبا لە شاری سلێمانی)".
هـ ـ ر