مەلا بەشیر حەداد بەجێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێرا

عیراق

16/09/2018‌ 1129 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەلا بەشیر حەداد لەپشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەجێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێرا.

مەلا بەشیر حەداد، ئەمڕۆ یەك شەممە لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەجێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێرا، ئەوەش بەرێژەی (١٨٥) دەنگی پەرلەمانتاران.

ركابەرەكەی مەلا بەشیر حەداد، ئەحمەدی حاجی رەشید، لەفراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی بوو، كە لەپرۆسەی دەنگدانەكە ئەویش (٥٣) دەنگی بەدەست هێنا، ئەوەش لەكۆی 282 دەنگ، ١٦ دەنگ بە سپی و ٢٨ دەنگیش پوچەڵكراونەتەوە.

رۆژی شەممە پرۆسەی دەنگدان بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، كە لەو رۆژەدا محەمەد حەلبوسی بەسەرۆك‌و حەسەن كەریم بەجێگری یەكەم لەپشكی سووننەو شیعەكان هەڵبژێران.

بەهۆی ئەوەی لەقۆناغی یەكەم مەلا بەشیرو ئەحمەدی حاجی رەشید نەیانتوانی دەنگی پێویست بهێنن، كێبڕكێكەیان كەوتە ئەمڕۆ لەدەنگدانی نهێنی كۆبوونەوەی پەرلەمان یەكلاكرایەوە.

هـ ـ ح