شارپرێس:
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی گۆڵی ژمارە ٥٠٠ی لە كاروانی وەرزشی خۆیدا تۆماركرد.
ڕۆژی یەكشەممە لە یاری نێوان لۆس ئەنجلی گالاكسی و تۆرۆنتۆ لە خولی تۆپی پێی ئەمریكا، كە لۆس ئەنجلی گالاكسی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە پێنج گۆڵ یارییەكەی بردەوە و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری گالاكسی لە خولەكی ٤٤دا بە جوڵەیەكی هونەری نایاب گۆڵی یەكەمی یانەكەی تۆماركرد.
بەمەش، ئیبراهیمۆڤیچ ژمارەی گۆڵەكانی لە كاروانی وەرزشی خۆیدا بۆ ٥٠٠ گۆڵ بەرزكردەوە و لە نێوان یاریزانەكانی ئێستادا و لە دوای كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی سێیەم یاریزانە بگاتە ئەو ژمارە گۆڵ تۆماركردنە.
ئیبرای ٣٦ ساڵ، پێشتر یاری بۆ یانەكانی مالمۆ و ئەجاكس و یۆڤانتۆس و ئینتەر میلان و بەرشەلۆنە وپاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتد كردووە و ٦٢ گۆڵیشی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی تۆماركردووە.
هـ ـ ر