بێكهام دەیەوێت لیۆنێل مێسی بباتە ڕیزەكانی یانەكەی

وەرزش

16/09/2018‌ 195 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیڤد بێكهامی ئینگلیزی ئامانجی ئەوەیە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لە ساڵی 2020 بباتەوە ریزەكانی یانەكەیەوە

رۆژنامەی تایمز بڵاویكردووەتەوە "بێكهام پلانی هەیە ساڵی 2020 لەكاتی سەركەوتنی یانەی میامی بۆ خولی پلە یەكی ئەمەریكا، گرێبەست لەگەڵ میسی ئیمزابكات".

یانەی میامی ماوەی چەند ساڵێكە لەلایەن بێكهامەوە خاوەندارێتی دەكرێت و لە ساڵی 2020 دا یەكەم یاریی خۆی لەخولی تۆپی پێی ئەمەریكا ئەنجام دەدات.

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیش لە ساڵی 2020 تەنها یەك ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەمێنێت

هـ ـ ر