دوو یاریزانی بایەرن میونشن توشی پێكان بون

وەرزش

16/09/2018‌ 188 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی پێكانەوە هەردوو یاریزان تۆلیسۆ و راڤینا لە ریزەكانی بایرن میونشن دووردەكەونەوەو تیمی پزیشكیش ماوەی دوركەوتنەوەكەی ئاشكراكردوە

لە یارییەكەی بایرن میونشن بەرامبەر بایلرە لیڤەركوزن ، هەردوو یاریزانی بایرن تۆلیسۆ و راڤینا توشی پێكان بوون

تیمی پزیشكی یانەی بایرن میونشن تەئكیدی كردەوە كە پێكانی تۆلیسۆ قورسەو توشی پچرانی ژێ بووە.

پزیشكەكانی بایرن میونشن ئاماژەیان بەوەداوە كە ئەم هەفتەیە .نەشتەگەرییەكی گەورە بۆ تۆلیسۆ ئەنجام دەدرێت و پێشبینی دەكرێت لە چوار بۆ شەش مانگ لە یاریكردن دوربكەوێتەوە.

سەبارەت بە راڤینای بەرگریكاریش پزیشكەكان پێشبینی دەكەن پێكانەكەی قورس نەبێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریكردن دادەبڕێت.

یانەی بایرن میونشن بەرامبەر بایەر لیڤەركوزن یاریی كرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی لێبردەوە.

هـ ـ ر