دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بەرێككەوتن‌و ململانێی توند یەكلابووەوە

عیراق

16/09/2018‌ 687 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بەرێككەوتن‌و ململانێی توندی نێوان لایەنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران یەكلابووەوە.

دوو رۆژە هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بەرێوەدەچێت، كە كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەهەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، كە لەسەرۆك‌و دوو جێگر پێكهاتوون.

بۆ سەرۆكی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی دەرچوو، كە ئەو پۆستە پشكی سوننەكان بوو، چوار كاندید ركابەری توند لەنێوانیان هەبوو، لەئەنجام ململانێكە لەبەرژەوەندی ناوبراو كۆتایی هات.

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانیش بۆ حەسەن كەریم بوو، كە ئەوەش پشكی شیعەكان بوو، دوو كەس ركابەرییان دەكردو بەرێككەوتنی لانەكان یەكلاكرایەوە.

جێگری دووەمیش، كە پشكی كورد بوو، دوای ململانێیەكی توند لەنێوان كاندیدەكان‌و دوو قۆناغی هەڵبژاردن سەرئەنجام پۆستەكە لەبەرژەوەندی بەشیر حەداد یەكلابووەوەو بووە جێگری دووەم.

هـ ـ ح