پەرلەمانتارێكی گۆڕان رەخنە لەبەشداری كوتلە كوردستانییەكان دەگرێت

عیراق

16/09/2018‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: كوتلە كوردستانییەكانی بەشداربووی دانیشتنەكەی دوێنێ و ئەمڕۆی پەرلەمان، پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانیان بۆ پارتی مسۆگەركرد.

هۆشیار عەبدوڵڵا دەشڵێت: جگە لە "ئێمە وەك فراكسیۆنی گۆڕان، كە لە دژی تەزویر بایكۆتی دانیشتنەكانمان كردووەو وەك هەڵوێست جا بچوك بێت یا گەورە گەیاندوومانەتە هەموو لایەك ، تێكرای كوتلە كوردستانیەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی بە بەشداربونیان لەكۆبونەوەی ئەمڕۆ جگە لەوەی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانیان بەخشییە پارتی چیتریان دەسكەوت، كە پرسیارێكی رەوایە ، ئەگەر كوتلەكانی تر ئامادە نەبوونایە لەو دانیشتنە ، یەكێتی و پارتی بە تەنیا ئامادە بوون بچنە دانیشتنەكەی پەرلەمانەوە؟".

ئەو پەرلەمانتارە هەروەها دەڵێت: "پرسیارێكی تر ئەوەیە ئایا هیچ كوتلەیەكی گەورەی عێراقی حەرفێكی وتووە لەسەر مافە دەستیورییەكانی هەرێمی كوردستان ؟! لەسەر كەركوك ، لەسەر پێشمەرگە ، لەسەر نەوت ، لەسەر بودجە ، لەسەر هاوبەشی راستەقینە هیچیان وتووە ، ئەسڵەن ئامادە بوون موناقەشەشی بكەن وا كوتلە كوردستانییەكان پەلەیانە پرۆسەی سیاسی دوای ئەم تەزویرە گەورەیە ئاسایی بروات بەرێوە؟".

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان رەخنە دەگرێت‌و دەڵێت : "عەرابەكانی ریفراندۆم ، ئەوانەی بەهێزترین كارتی سەربەخۆیی نیشتیمانیان لەدەستی هەرێمی كوردستاندا سوتاند و سەربەخۆیی نیشتیمانیان دەیان فرسەخ دور خستەوە، تا دوێنێ عێراقیان تەڵاق ئەدا ، خێرە ئێستا لە هێزە عێراقیەكان زیاتر خەمی پرۆسەی سیاسیی عیراقیانە و شەڕی پۆستە گەورەكانی عێراق دەكەن".

هـ ـ ح