هێڵی ئاسمانی بەریتانیا گەشتەكانی نێوان لەندەن و تاران رادەگرێت

جیهان

16/09/2018‌ 699 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا (British Airways)، رایگەیاند، لە 22ی ئەم مانگەوە گەشتەكانی نێوان لەندەن و تاران رادەگرێت.

هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا  (British Airwaysلە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، لە 22ی ئەیلوولەوە گەشتە راستەوخۆكانی نێوان لەندەنی پایتەخت و تارانی پایتەختی ئێران كۆتایی پێدەهێنرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوایین گەشت لە تارانەوە بۆ لەندەن رۆژی 23ی ئەیلوول ئەنجامدەدرێت.

پێشتریش لە 23ی مانگی رابردوو هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا (British Airways) رایگەیاندبوو، لەبەر هۆكاری بازرگانیی گەشتی دوولایەنەی نێوان لەندەن-تاران لە مانگی ئەیلوولدا رادەگرێت.
ه.م