سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت

کوردستان

16/09/2018‌ 7376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، رۆژی دووشەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەمڕۆ بە شارپرێس-ی راگەیاند، رۆژی دووشەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری ئەمساڵ دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێدەچێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشبكرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، لەمەودوا هیچ خشتەیەكی مووچە راناگەیەندرێت، بەڵكو مانگانە لەوادەی خۆیدا مووچە دابەدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم پشت دەبەستێت بە دوو سەرچاوەی دارایی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوانیش بڕی 317 ملیار دینار كە بەغدا رەوانەی دەكات، هەروەها 378 ملیۆن دۆلار كە لە فرۆشتنی نەوت دەستی دەكەوێت.

بەپەلە