بوومەلەرزەیەك لە سلێمانی روویدا

کوردستان

16/09/2018‌ 1691 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.5 پلە لە سلێمانی روویداوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر 6:43 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.5 پلە  و بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر تۆماركراوە.

كەشناسی هەروەها دەڵێت، بومەلەرزەكە لە دووری 44 كیلۆمەتر لە داتا سەنتری چیای ئەزمەڕ لە ناوچەی خوارووی سلێمانی پشتی قەرەداغ تۆماركراوە.
ه.م