پێشبینی قۆناخێكی مەترسیداری لافاو و تۆفان دەكرێت لە ویلایەتی فلۆرێنس

جیهان

16/09/2018‌ 773 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نزیكەی 740 هەزار ماڵ و دامەزراوەو و كارگە لە ویلایەتی كاڕۆلینا بێ كارەبا ماونەوە، پێدەچێت ئەو دۆخە تاوەكو چەند هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت، هاوكات پێشبینی قۆناخێكی مەترسیداری لافاو و تۆفان دەكرێت لە ویلایەتی فلۆرێنس.

ئاژانسی پێشبینكردنی كەشوهەوای ئەمەریكا هوشداری دا لە روودانی لافاو و تۆفانێكی بەهێز لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەدا، كە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستدەكات، لە زۆربەی بەشەكانی كارۆلینای باكوور و باشوری رۆژئاوای ڤیرجینیا. 

تا دێت ژمارەی مردووان و بریندارانی لافاو و تۆفانەكەی ویلایەتی فلۆڕێنس زیاتر دەبن، تەرمی سەدان كەس لە نێو ماڵەكانی خۆیان هێنراونەتە دەرەوە.

گوشاری ئەو تۆفانە لە سەرەتای یەكشەمەوە وەك پێشتر بەهێز نیە و بای ئەو تۆفانە خێراییەكەی دەگاتە 145 كیلومتر لە كاتژمێردا.

تا ئێستا 60 سانتیمەتر زیاتر باران باریوە و پێشبینیش دەكرێت تا درەنگانی رۆژی یەكشەممە 45 سانتیمیتری دیكەی باران ببارێت.
ه.م