وتەبێژی یەپەگە: شەڕڤانانمان بەشداری ئۆپەراسیۆنی ئیدلب ناكەن

کوردستان

16/09/2018‌ 472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نووری مەحمود، وتەبێژی فەرمی یەكینەكانی پاراستنی گەل-یەپەگە رایگەیاند، ئەو بانگەشانەی كە دەوترێت هێزەكانی یەپەژە و یەپەگە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ئیدلب دەكات ڕاست نییە.

نووری مەحمود، وتەبێژی یەپەگە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "جارێكی دیكە بۆ ڕای گشتی ڕوونی دەكەینەوەكە یەكینەكانی پاراستنی گەل و یەكینەكانی پاراستنی ژن، هەر ئێستا لەدژی تیرۆریستەكانی داعش لە شەڕی سەختدان وبڕیاریان داوە هەموو گروپە تیرۆریستییەكان لە باكووری سووریا لەناو بەرن".

نووری مەحموود ئاماژەی بەوەشكردووە، " ئێمە سەرەتا لەدژی دەوڵەتی توركیاین كە هەوڵ دەدات ڕەوایی بە بوونی خۆی لە عەفرین بدات و چەكدارانی داعش كە بەئاشكرا لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە هاوكاری دەكرێن شەڕێكی ڕەوا بكەین".

رونیشیكردووەتەوە، "دیسانەوە جەخت دەكەینەوە، كە هێزەكانمان لە ئیدلب نین."
خ.م