شارپرێس:
دادگای توركیا سه‌ربازێكی پێشووی به‌ریتانیا به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له‌ڕیزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) سزاده‌دات، ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیش پێشبینیده‌كات توركیا له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بچێته كێشه‌وه.
جۆ ڕۆبنسۆن-ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه هاوڵاتیه‌كی به‌ریتانیه، به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به‌ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه‌و شه‌ڕكردن دژی داعش، له‌لایه‌ن دادگای توركیاوه سزای حه‌وت ساڵ‌و نیوی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
جۆ ڕۆبنسۆن له ساڵی 2012 له‌ڕیزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا له‌ئه‌فغانستان دژی ئه‌لقاعیده‌و گروپه توندڕه‌وه‌كانی دیكه شه‌ڕیكردووه، پاشان له‌شه‌ڕی دژ به‌داعشدا یه‌كێك بووه له‌شه‌ڕڤانه بیانیه‌كانی یه‌په‌گه.
جگه له جۆ ڕۆبنسۆن، دادگای توركیا ده‌زگیرانی ڕۆبنسۆن كه ناوی میرا ڕوخانه سزاداوه، ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان.
ڕۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانی له‌باره‌ی سزادانی ڕۆبنسۆن پێی وایه، ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ له‌نده‌ن ده‌كه‌وێته كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ واشنتۆن له‌سه‌ر سزادانی قه‌شه ئه‌ندرۆ تێیكه‌وت.
ڕ . ج