شارپرێس:
سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق سزاكانی ئه‌مریكای به‌سه‌ر ئێران‌دا ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، گه‌لی عێراق له‌پاڵ گه‌لی ئێران‌دا ده‌وه‌ستێت.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا پاش هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند، "عێراق سزا ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران ڕه‌تده‌كاته‌وه، گه‌لی عێراقیش هه‌میشه له‌پاڵ گه‌لی ئێران‌دا وه‌ستاوه".
حه‌لبوسی ئه‌و قسانه‌ی له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران‌دا كرد، هاوكات سوپاسی ئێرانیشی كرد كه به‌وته‌ی ئه‌و "هه‌میشه هاوكاریی كراوه‌یان پێشكه‌شی عێراق كردوه، ڕووبه‌ڕوی داعش بوونه‌ته‌وه له‌عێراق".
سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌تیشیكردوه‌ته‌وه ئه‌وان له‌گه‌ڵ فشاره ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا بن بۆسه‌ر ئێران.
ڕ . ج