شارپرێس:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی جونیۆری كوڕی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌ی یۆڤانتۆس بڵاوبوه‌وه، كه تیایدا جونیۆر له‌ڕیزی تیپی منداڵانی یۆڤانتۆس توانی گۆڵ تۆماربكات.
له‌پاش بڵاوبونه‌وه‌ی گۆڵه‌كه‌ی جونیۆر، له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌یاران‌و ته‌نانه‌ت هه‌وادارانی ڕۆناڵدۆ به‌ته‌نزه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ڕۆناڵدۆ نه‌یتوانیوه تا ئێستا له‌یۆڤانتۆس گۆڵ تۆماربكات، كه‌چی كوڕه‌كه‌ی تۆماریكردووه.
جونیۆر تا ئێستا توانیویه‌تی 5 گۆڵ له‌گه‌ڵ تیپی منداڵانی یانه‌ی یۆڤانتۆس تۆماربكات، ئه‌وه‌ش پاش چونی بۆ ئه‌و یانه‌یه سێ مانگ به‌ر له‌ئێستا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌یاریی نێوان یۆڤانتۆس و ساوسالۆ، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 2 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد، كه ئه‌وه بوه گۆڵی ئه‌و یاریزانه له‌ڕیزی یۆڤانتۆس.
ڕ . ج