شارپرێس:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، "ده‌مانه‌وێت به‌هه‌موومان به‌رهه‌م ساڵح بهێنینه‌وه ڕیزه‌كانی یه‌كێتی".
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌میانی بانگه‌شه بۆ لیستی حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، "داوامان له‌به‌رهه‌م ساڵح كرد نه‌بێته سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی، چونكه ئه‌و پیاوه خۆشه‌ویسته‌و ده‌نگه‌كانی ئێمه ده‌كوژێت، هه‌روه‌ها ئه‌وكاته ده‌بوو دژایه‌تی كاك قوباد بكات كه سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیه‌و ئه‌ویش به‌قسه‌ی كردین‌و نه‌بوه سه‌رۆك لیست، دواتریش پێمان وت ئه‌گه‌ر لیستت هه‌بێت كاریگه‌ریی بۆسه‌ر یه‌كێتی هه‌بێت، ئه‌ویش دووباره به‌قسه‌یكردین‌و لیسته‌كه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات".
مه‌حمود سه‌نگاوی ڕاشیگه‌یاند، "ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ین داوای ئه‌وه‌ی لێبكه‌ین به‌لایه‌نگره‌كانی بڵێت ده‌نگ به‌لیستی یه‌كێتی بده‌ن، هیوادارین له‌وه‌شدا به‌قسه‌مان بكات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد، "ده‌مانه‌وێت به‌هه‌موومان به‌رهه‌م ساڵح بهێنینه‌وه ڕیزه‌كانی یه‌كێتی، ئومێد ده‌كه‌م له‌وه‌شدا به‌قسه‌مان بكات".
ڕ . ج