شارپرێس:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، "هەندێک بۆچوونمان لەسەر بەشدارینەکردنى هاوپەیمانى لە هەڵبژاردن و بەشدارینەکردنى سەرۆکى قەوارەکەیان براى بەڕێزم کاک بەرهەم خستەرَوو بەڵام دوایى بۆم دەرکەوت ئەو زانیاریانە ناراستن".
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، "بەداواى لێبوردنەوە لەسەر کۆمەڵێک زانیارى ناراست هەندێک بۆچوونمان لەسەر بەشدارینەکردنى هاوپەیمانى لە هەڵبژاردن و بەشدارینەکردنى سەرۆکى قەوارەکەیان براى بەرێزم کاک بەرهەم خستە روو، بەڵام کە دوایى بۆم دەرکەوت ئەو زانیاریانە ناراستن بۆیە داواى لێبوردن لە برادەرانى هاوپەیمانى و براى بەرێزم دکتۆر بەرهەم دەکەم".
به‌وته‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی، "لەرووى دڵسۆزیمانەوە بۆ دۆستایەتى هاوپەیمانى ئەو قسانەمان کردوە، نەک خوانەخواستە پەلاماردان و سوکایەتیكردن".
ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی له‌كاتێكدایه كه ناوبراو له‌میانی بانگه‌شه بۆ لیستی حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، "داوامان له‌به‌رهه‌م ساڵح كرد نه‌بێته سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی، چونكه ئه‌و پیاوه خۆشه‌ویسته‌و ده‌نگه‌كانی ئێمه ده‌كوژێت، هه‌روه‌ها ئه‌وكاته ده‌بوو دژایه‌تی كاك قوباد بكات كه سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیه‌و ئه‌ویش به‌قسه‌ی كردین‌و نه‌بوه سه‌رۆك لیست، دواتریش پێمان وت ئه‌گه‌ر لیستت هه‌بێت كاریگه‌ریی بۆسه‌ر یه‌كێتی هه‌بێت، ئه‌ویش دووباره به‌قسه‌یكردین‌و لیسته‌كه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات".
مه‌حمود سه‌نگاوی ڕاشیگه‌یاند، "ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ین داوای ئه‌وه‌ی لێبكه‌ین به‌لایه‌نگره‌كانی بڵێت ده‌نگ به‌لیستی یه‌كێتی بده‌ن، هیوادارین له‌وه‌شدا به‌قسه‌مان بكات".
ڕ . ج