ڤیدیۆ.. "ناسا" دیمەنە ترسێنەرەكانی گەردەلوولی فلۆرنسی ئەمریكا بڵاودەكاتەوە

جیهان

17/09/2018‌ 2077 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدارەی ئاسمانی ‌و گەردووی ئەمریكی "ناسا"، ڤیدیۆیەكی گەردەلوولی فلۆرنسی بڵاوكردەوە، كە لەرێگەی مانگی دەستكردەوە گیراوە.

گەردەلوولەكە لەناوچەكانی باكووری رۆژئاوای ئەمریكا بەخێرایی 180 كیلۆمەتر لەسەعاتێكدا لەناوچە كەناراوییەكانی ئەو وڵاتە بەتایبەتی ناوچەی رۆژهەڵات دەڕوات.

وێنەكانی ناو ڤیدیۆكە رۆژی پێنج شەممە لەسەعات 6:56 بەكاتی رۆژهەڵاتی ئەمریكا گیراوە (سەعات 10:56 دەقە بەكاتی گرینچ)، ئاژانسی رۆیتەرزیش بڵاویكردووەتەوە.

لەوێنەكاندا بەروونی خێرایی گەردەلوولی فلۆرنس دەبینرێت، كە مەترسی لەسەر ئەو ناوچانە دروست كردووە رووی تێدەكات.

هـ ـ ح