ڤیدیۆ.. كامێرای مۆبایلی "Galaxy Note 9" باشترینی جیهانە

جیهان

17/09/2018‌ 772 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "DxO Mark"، ئەو مۆبایلەی ئاشكراكرد، كە خاوەنی باشترین كامێرایە لەسەر ئاستی جیهان بۆ وێنەگرتن.

پێكەكە بڵاویكردەوە، كە كامێرای مۆبایلی "Galaxy Note 9"ی كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور، باشترین كامێرای مۆبایلەكانی جیهانە.

كامێرای ئەو مۆبایلە توانای وێنەگرتنی (12+12) میگاپێكسڵە، لەهەموو دۆخێكدا دەتوانێت وێنە بگرێت، تەنانەت لەناو ئاویشدا.

لەپلەی دووەمیش كامێرای مۆبایلی "Huawei P20 Pro" دێت‌و لەدوای ئەویش كامێرای مۆبایلی "HTC U12+" لەپلەی سێیەمە.

هەروەها مۆبایلەكانی "iPhone X" ‌و مۆبایلی "+Galaxy S9" ی سامسۆنگیش لەپلەكانی چوارەم پێنجەم دێن، بۆ بوونی باشترین كامێرا.

هـ ـ ح

بەپەلە