گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ خانەقین پەیوەندی بەرێككەوتنی دیایكردنی سەرۆك وەزیران هەیە

عیراق

17/09/2018‌ 1591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو فەوجی لیوای سێی هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو خانەقین جوڵەیان پێكراوەو بڕیارە لەمەولا ئەركی پاراستنی شارەكە لەئەستۆ بگرن.

دوو فەوجەكە لەرۆژی یەك شەممەوە جوڵەیان پێكراوە، ئەوەش بەپێی رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەبەغدا .

ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە بەشێوەیەكە، كە لایەنە سیاسییە كوردییەكان دەنگ بەكاندیدی هاوپەیمانییەكەی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری بدات، بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆك وەزیرانی عێراق.

پێشتریش چەكدارانی حەشدی شەعبی‌و هێزەكانی بەدر، كە هادی عامری سەرۆكایەتییان دەكات، لەناوچەكانی شنگال‌و دەشتی نەینەوا كشانەوە، بۆ ئەوەی لایەنە كوردی‌و سوننییەكان دەنگ محەمەد حەلبوسی بدەن بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆك وەزیران، كە ئەویش كاندیدی هاوپەیمانی فەتح بوو.

هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایشی هەرێم لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو كشانەوە، كاتێك سوپای عێراق‌و چەكدارانی حەشدی شەعبی هێرشان كردە سەر ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان هەولێرو بەغدا.

هـ ـ ح