لۆكاس دینی هۆكاری جێهێشتنی بەرشەلۆنە ئاشكرادەكات

وەرزش

17/09/2018‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لۆكاس دینی فەرەنسی‌و یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە هۆكاری جێهێشتنی یانە كەتەلۆنییەكەی بەرەو یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی لەم هاوینە ئاشكراكرد.

لۆكاس دینی لەمیانی لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی رایگەیاند، كە بەرشەلۆنە گەورەترین یانەی جیهانە، ئەوەش لای هەمووان ئاشكرایە، بەڵام من لەو یانە سەرەكی نەبووم‌و دەمویست یاری زیاتر بكەم.

ئەو یاریزانە فەرەنسییە راشیگەیاند، پێم وایە لەیانەی ئۆڤەرتۆن هەلی زیاترم دەبێت بۆ یاریكردن ئەوەش زۆر باش دەبێت بۆ من، بۆ ئەوەی زیاتر دەركەوم.

هەروەها ئاشكرایكردووە، كە یانەی بەرشەلۆنە رازی نەبوون بەرۆشتنم، بەڵام سووربوونی خۆم بۆ رۆشتن هۆكار بووە بۆ جێهێشتنی ریزی یانەی بەرشەلۆنە لەم هاوینە.

هـ ـ ح