رۆناڵدۆ ریاڵ مەدرید بەهۆكاری دواكەوتنی گۆڵ تۆماركردنی دەزانێت

وەرزش

17/09/2018‌ 266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی دڵخۆشی خۆی نیشاندا بەو دوو گۆڵەی بۆ یانەكەی تۆماریكرد.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەیاری نێوان یۆڤانتۆس‌و ساسۆلۆ دوو گۆڵی تۆماركرد، كە ئەوە یەكەم جاربوو گۆڵ بۆ یانەكەی تۆماربكات، دوای ئەوەی رووی لەو یانە ئیتالییە كرد.

ئەو یاریزانە پرتوگالییە دوای چوار هەفتە لەیاریكردن بۆ یانەی یۆڤانتۆس گۆڵی تۆماركرد، كە هۆكاری ئەوەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە، رۆشتنی لەریاڵ مەدرید هۆكاری ئەوە بووە لەگۆڵ تۆماركردن دوابكەوێت.

رۆناڵدۆ جەختیكردووەتەوە، كە هەوڵ دەدات ئاستی زیاتر بەرز بكاتەوەو گۆڵی زیاتر تۆماربكات، بەتایبەتی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

هـ ـ ح