ئەستێرەیەكی تۆتنهام بۆ شوێنگرەوەی رێبێری

وەرزش

17/09/2018‌ 286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، یانەی بایەرن میونیخ هەوڵی كڕینی یاریزانێكی یانەی تۆتنهام دەدات، ئەوەش بۆ شوێنگرەوەی فرانك رێبێری‌و یاریزانی یانەكەی.

رۆژنامەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی بڵاویكردەوە، كە یانە ئەڵمانییەكە دەیەوێت یاریزانی كۆریای باشوور هیۆنگ مین سۆن بكرێت، ئەوەش لەوەرزی گواستنەوەی هاوینەیی داهاتوو.

ئەو یاریزانە كۆرییە لەیارییەكانی خولی ئینگلیزی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات‌و یانەی بایەرن بەو هۆیەوە دەیەوێت بكرێت‌و بیكاتە جێگرەوەی رێبێری، كە ئێستا تەمەنی چووەتە سەر.

سۆن تەمەنی 26 ساڵەو تائێستا 53 یاری بۆ یانەی تۆتنهام ئەنجامداوەو لەوەرزی رابردووش 18 گۆڵی تۆماركردو 11 گۆڵی یەكلاكەرەوەشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە.

هـ ـ ح