هێمن هەورامی: حیزبێك هەر رۆژەو باڵێكی بۆ دروست ببێت چۆن دەتوانێت كێشەی خەڵك چارەسەر بكات

کوردستان

17/09/2018‌ 3755 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێمن هەورامی سەرۆكی لیستی پارتی دیموكرات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: حیزبێك هەر رۆژەو باڵێكی بۆ دروست ببێت چۆن دەتوانێت كێشەی خەڵك چارەسەر بكات.

هێمن هەورامی دەشڵێت: حیزبێك، كە خاوەنی ئەو هەموو كێشەو باڵباڵێنە بێت، چۆن دەتوانێت كێشەی خەڵك چارەسەربكات، لەكاتێكدا ناتوانێت كێشەكانی خۆی چارەسەربكات.

قسەكانی سەرۆكی لیستی پارتی لەمیانی وتارێكی بوو لەشاری سلێمانی، كە لەچوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن پێشكەشی كردو داوای لەخەڵكی سلێمانیش كرد، كە دەنگ بەپارتی بدەن.

هەورامی هەروەها وتی: پارتی دەیەوێت "دەستی ئاوەدانی بگەیەنێتە ناوچەكانی سلێمانی‌و گەرمیان ‌و هەڵەبجەو راپەڕین، بۆیە دەبێت خەڵكی ئەو ناوچە دەنگ بە پارتی بدەن".

هـ ـ ح