قوباد تاڵەبانی: دەنگنەدان لەهەڵبژاردن تەنیاو تەنیا پارتی رازی دەكات

کوردستان

17/09/2018‌ 1707 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: دەنگنەدان لەهەڵبژاردن تەنیاو تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستان رازی دەكات.

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت: نابێت رێگە بدەین تەنیا یەك حیزب حكومرانی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەوەش دەبێت دەنگ بەیەكێتی بدەن.

قسەكانی سەرۆكی لیستی یەكێتی ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بوو، كە جەختیكردەوە، دەبێت هەموو كەسێك بچێت دەنگی خۆی بدات.

قوباد تاڵەبانی ئەوەش دەڵێت: دەبێت بەخەڵكی بڵێن، كە لەهەڵبژاردنەكانی رابردوو دەنگیان بەلایەنی تر داوە، ئەمجارە دەنگ بەیەكێتی بدەنەوە، چونكە ئەوە یەكێتییە دەتوانێت، "هاوسەنگی هێز لەهەرێمی كوردستان رابگرێت".

هـ ـ ح