عەلی حەمەساڵح: پارەی چاپكردنی پۆستەرەكانم داوەتە نەخۆشانی شێرپەنجە

کوردستان

17/09/2018‌ 1325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی حەمەساڵح سەرۆكی لیستی بزووتنەوەی گۆڕان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: "ماوەی چەند ڕۆژێكە هاووڵاتیان دەپرسن بۆچی هیچ پۆستەرێكم، لە شارەكان هەڵنەواسیوە و دەڵێن: دیارە تۆ‌ بانگەشە ناكەیت.

عەلی حەمەساڵح دەشڵێت: "بە‌ندە سەرەتا نییەتی باسكردنی ئەم بابەتەم نەبوو، بەڵام بۆ وەڵامی هاونیشتیمانیان، ئەم رونكردنەوەم بە پێویست زانی، بەوەی ‎بەهاوكاری هاوڕێ و دۆستان بڕی ٢٠٥٠٠ دۆلارمان ‎بۆ دروستكردنی پۆستەرو وێنە كۆكردەوە، ‎بەڵام دواتر پێموابوو بەدابینكردنی دەرزی و دەرمان بۆ توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە و هاوكاری چەند نەخۆشێك‌ خزمەتی زیاتر دەكات‌".

هەروەها دەڵێت: "لەو بڕەی سەرەوە ‎٣٥٠٠ دۆلار بۆ ژمارەیەك لە نەخۆش تەرخان كرا، ‎١٧٠٠٠ دۆلار بۆ كڕینی دەرمان بۆ توشبوانی شێرپەنجە".

عەلی حەمەساڵح سوپاسی بەڕێوبەرو سەرجەم پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا و نانەكەلی كردووە، كە "لێبڕوانە خزمەتێكی گەورە دەكەن بە نەخۆشەكان. سوپاسی سەرجەم ئەو كەسایەتی و سەرمایەدارانە دەكەم لە پاڵ وەزارەتی تەندروستی پشتیوانێكی بەهێزی نەخۆشخانەی هیوان و هاوكاریەكانی ئەوان زۆر زیاتریان لەوەی ئێمە كردووە".

هـ ـ ح