لایەنە كوردییەكان رێككەوتنێكی رانەگەیەنراویان لەگەڵ هاوپەیمانی فەتح هەیە

عیراق

17/09/2018‌ 2087 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەدی عەواد سەركردە لەهاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری رایگەیاند، كە لایەنە كوردییەكان رێككەوتنێكی رانەگەیەنراویان لەگەڵ هاوپەیمانییەكەیان هەیە.

عەدی عەواد لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، رێككەوتنەكە بەشێوەیەكە، كە چاوەڕێی ئەوە دەكەن، هاوپەیمانی فەتح بەفەرمی گەورەترین كوتلەی گەورەی پەرلەمانی رابگەیەنێت، ئەوانیش پەیوەندیكردن بەو هاوپەیمانییەوە رادەگەیەنن.

سەركردەكەی فەتح ئەوەشی راگەیاندووە، كە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران‌و بردنەوەی محەمەد حەلبوسی بەسەرۆكی پەرلەمان دەیسەلمێنێت، كە هاوپەیمانی فەتح كوتلەی گەورەی پەرلەمانییە.

هەروەها رایگەیاندووە، بەم نزیكانە كوتلەی گەورەی پەرلەمانی رادەگەیەنن‌و كاندیدی سەرۆك وەزیرانیش دیاری دەكەن، بۆ ئەوەی پەرلەمانی كوردستان دەنگی لەسەر بدات.

هـ ـ ح