بەهای لیرە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو روو لەنزمبوونەوە دەكات

جیهان

17/09/2018‌ 4598 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "بلومبرگ" بڵاویكردووەتەوە، كە بەهای لیرە بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی رووی لەنزمبوونەوە كردووە، كە دابەزینەكەی چاوەڕواننەكراو بووە.

پێگەی "بلومبرگ" بڵاویشكردووەتەوە، كە دابەزینەكەی بەهای لیرە بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی دوای ئەوە رووی لەدابەزین كردووە، كە چەند رۆژێكە نرخەكەی جێگیربووە.

بەپێی ئەو پێگە ئابوورییە، هەر دۆلارێكی ئەمریكی لەرۆژی دوو شەممەو لەكۆتا مامەڵەكان بەرانبەر بووە بە 6.2962 لیرە. كە دابەزینەكەی بەرێژەی 0.4% بووە.

هەفتەی رابردوو نرخی لیرەی توركی بەرانبەر دۆلار بەرزبووەوە، بەشێوەیەك لەماوەی ئەو هەفتەیە بەهاكەی بە رێژەی 4% رووی لەبەرزبوونەوە كرد.

لەمساڵدا بەهای لیرەی توركی بەرێژەی 40% دابەزیوەو دابەزینی لیرەی توركیش بەهۆی ئەو كێشانەیە، ماوەیەكە لەنێوان ئەمریكاو توركیا هەیە.

هـ ـ ح

بەپەلە