شارپرێس:
به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه، كه ڕایگه‌یاندبوو ده‌سه‌ڵاتی قۆرخكراو له‌هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی له‌میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، "ده‌سه‌ڵاتی قۆرخكراو له‌هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی ده‌گه‌ڕێننه‌وه"، ئه‌و لێدوانه كاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی پارتی لێكه‌وته‌وه، هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی لیستی پارتی ڕایگه‌یاند، "ئەو کەس و حیزبەی داوای گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی قۆرخکراو لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی دەکات، با جارێ دەسەڵاتە قۆرخکراوەکانی سنوری سلێمانی بەو لایەنە بدات كه براوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیه" كه مه‌به‌ستی هه‌ورامی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه براوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ساڵی 2014 بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دڵشاد شەهاب راوێژکاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی له‌وه‌ڵامی قوباد تاڵه‌بانیدا ڕایگه‌یاند، "نێچیرڤان بارزانی هەمیشە دەسەڵاتەکانی خۆی و ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ وەزارەت و پارێزگاکان دابەزاندووە، ئەوە سیاسەتی نەگۆڕی پارتییە نەک لە بانگەشەی هەڵبژاردندا باسی ئەو پرسە بکات".
دڵشاد شه‌هاب ڕاشیگه‌یاند، "کاک قوباد خۆی لە ئەنجوومەنی وەزیرانە، من هەرگیز گوێم له‌وه نه‌بووه گلەیی بکات له‌وه‌ی ئەو دەسەڵاتانە بۆچی لە ئەنجوومەنی وەزیرانن، چونکە لانیکەم جەنابیان دەتوانێت فەرمان بە پارێزگاری سلێمانی بکات كێشه‌كانی پێنجوێن چاره‌سه‌ر بكات".
ڕ . ج