شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند، هۆكاری دوركه‌وتنه‌وه‌ی له‌چاوی ڕۆژنامه‌نووسان‌و كامێرا‌كان بۆ چه‌ند ڕۆژێك، په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی واتفۆرده‌وه هه‌بووه.
له‌پاش بردنه‌وه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌یانه‌ی واتفۆرد، جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی واتفۆرد یانه‌یه‌كی به‌هێزه، بۆیه ئاماده‌یی ته‌واویی بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و یانه‌یه كردووه، ئه‌وه‌شی به‌هۆكاری دوركه‌وتنه‌وه‌ی له‌چاوی كامێرا‌كان ناوبرد.
مۆرینیۆ ڕاشیگه‌یاند، یانه‌ی واتفۆرد ده‌زانێت چۆن كێشه بۆ یانه گه‌وره‌كانی خولی ئینگلیزی دروستبكات، ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میاندا.
له‌باره‌ی بردنه‌وه‌ی ئه‌و یارییه له‌لایه‌ن یانه‌كه‌یه‌وه مۆرینیۆ ڕایگه‌یاند، به‌و سێ خاڵه‌ی به‌ده‌ستیانهێنا، پاڵپشتییان بۆ چوه لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی خولی ئینگلیزی زیاتر بوو.
ڕ . ج