شارپرێس:
فرانك ڕیبێری فه‌ره‌نسی و یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن له‌چاوه‌ڕوانی توندترین سزای ماددیدایه كه له‌لایه‌ن یانه‌كه‌یه‌وه به‌سه‌ریدا بسه‌پێندرێت.
پاش ئه‌وه‌ی له‌یاریی نێوان بایرن میونشن‌و بایرن لیڤه‌ركۆزن فرانك ڕیبێری له‌خوله‌كه‌كان كۆتایی یارییه‌كه یاریگه‌ی جێهێشت‌و به تاكسی گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، ئێستا ئیداره‌ی یانه‌ی بایرن میونشن ده‌یه‌وێت توندترین سزای ماددی به‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌دابسه‌پێنێت.
ڕۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی هۆكاری جێهێشتنی یاریگه‌ی له‌لایه‌ن ڕیبێرییه‌وه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی، ناوبراو توڕه‌بووه له‌وه‌ی به‌شداریی پێنه‌كراوه له‌و یارییه‌ی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤه‌ركۆزن.
ڕ . ج