شارپرێس:
شانۆیی کورسییەکان ده‌بێته یه‌كه‌م به‌رهه‌می گروپی شانۆی گۆدۆ، كه گروپه‌كه ماوه‌یه‌كی كه‌مه دامه‌زراندنی خۆی ڕاگه‌یاندووه.
له‌شاری سلێمانی گروپێكی نوێ له‌بواری شانۆدا خۆیان ڕاگه‌یاند، ئێستا گروپه‌كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی یەکێک لە شانۆنامە بەناوبانگەکانى نووسەری بواری ژانری ئەپسۆرد-ن كه ئه‌ویش ده‌قی كورسییه‌كانی (یۆژین یونیسکۆ) یه.
داستان به‌رزان ده‌رهێنه‌ری شانۆیی كورسییه‌كان‌و یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی گروپی شانۆی گۆدۆ به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، "کە لە ئێستادا دەستەیەک لە هونەرمەندانى بواری شانۆ کە لە ژێر ناوى (گروپی شانۆی گۆدۆ)دا کۆبووینەتەوە لە شاری سلێمانى سەرقاڵی پڕۆڤەکردنین تێیدا".
لەبارەى ناوه‌ڕۆكی کارەکەوە داستان بەرزان وتى: "بۆ ئێمە گرنگە کە بتوانین دونیای شانۆمان بە شانۆنامەى گرنگى جیهانى دەوڵەمەند بکەین، چونکە گرفتى شانۆی ئێمە ئەو دەستکورتییەیەتى لە بواری شانۆنامەى جیهانیدا وەک نمایش، لەو سۆنگەیەشەوە کارکردن لە شانۆنامە جیهانییەکاندا لە پێشەنگى کارکردنمان دەبن لە گروپی شانۆی گۆدۆ.
دەربارەى گروپی گۆدۆش داستان بەرزان پێی ڕاگەیاندین: گروپی شانۆی گۆدۆ ناوى گروپێکى تایبەتە بە شانۆی هاوچەرخ، کە لەلایەن دەستەیەک لە هونەرمەندان و دەرچووانى کۆلێژ و پەیمانگاوە دادەمەزرێت و لە داهاتووشدا زانیاری زیاتر لە بارەى ئەم گروپە شانۆییەوە دەخەینەڕوو".
شانۆیی (کورسییەکان) بەرهەمى بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانى/ بەڕێوەبەرایەتى شانۆی سلێمانییە، بڕیارە لەسه‌ره‌تای مانگى 10 ى 2018 دا لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانى نمایش بکرێت.
ڕ . ج