ساری: هازارد ده‌توانێت ببێته‌ باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی

وەرزش

17/09/2018‌ 310 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند، ئێدین هازاردی یاریزانی یانه‌كه‌ی ده‌توانێت ببێته‌ باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلیزی.

ماوریسیۆ ساری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند، هازارد له‌ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌وه‌ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردوه‌‌و چاوه‌ڕێده‌كرێت ببێته‌ باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی.

ماوریسیۆ ساری ڕاشیگه‌یاند، "هازارد له‌توانایدایه‌ له‌م وه‌رزه‌دا 40 گۆڵ تۆماربكات".

هازارد یه‌كێكه‌ له‌و یاریزانانه‌ی ئێستا بۆ زۆرێك له‌یانه‌كه‌یانی ئه‌وروپا بوه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنج به‌تایبه‌ت یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، كه‌ هاوینی ئه‌مساڵ ئه‌و یانه‌یه‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی هازاردی دا.

ڕ . ج