شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌ك ڕاهێنه‌ر‌و یاریزان له‌گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی وه‌رزی داهاتوو دورخراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی، هه‌ریه‌كه له دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنه‌ری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌شداری گه‌ڕی یه‌كه‌می یارییه‌كانی چامپیۆنز لیگ ناكات، ئه‌ویش به‌هۆی سزای ڕاگرتنی بۆ چه‌ند یارییه‌ك.
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر سیتی یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی بۆ یارییه‌كانی سه‌ره‌تای چامپیۆنزلیگ به‌شداریناكات، چونكه ئه‌ویش دورخراوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی یاریزانانیشه‌وه جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان به‌هۆی كرانه ده‌ره‌وه‌ی له‌یاریی نێوان ڕیاڵ مه‌درید‌و یۆڤانتۆس، له‌وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ ناكات.
ڕ . ج