شارپرێس:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق كرد‌و ڕایگه‌یاند، "خۆشحاڵین كه ئه‌م ئه‌ركه‌تان وه‌رگرتووه و هیوادارین ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێردراو له‌م خوله‌دا ئه‌ركه قورسه‌كانى سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێ بكات و ڕۆڵى خۆى بگێڕێت له به‌هێزكردنى متمانه، هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه، سازان و هاوسه‌نگى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا".
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند، "به گه‌شبینییه‌كى زۆره‌وه له ڕۆڵى ئێوه ده‌ڕوانین و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:
جه‌نابى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى
سڵاو و ڕێز،
به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنتانه‌وه به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به خۆشحاڵییه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له‌و ئه‌ركه‌ى كه‌وتۆته سه‌ر شانتان كه شایسته‌تانه.
خۆشحاڵین كه ئه‌م ئه‌ركه‌تان وه‌رگرتووه و هیوادارین ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێردراو له‌م خوله‌دا ئه‌ركه قورسه‌كانى سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێ بكات و ڕۆڵى خۆى بگێڕێت له به‌هێزكردنى متمانه، هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه، سازان و هاوسه‌نگى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا و له چوارچێوه‌ى پابه‌ندى به ته‌واوى مادده و بڕگه‌كانى ده‌ستوورى عێراقه‌وه له‌پێناوى گه‌یشتن به دادپه‌روه‌رى و چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى دیموكراسى و فره‌لایه‌نى و جیگیربوونى سه‌قامگیریى سیاسى و ئارامى له عێراق و ژیانێكى سه‌ربه‌رزانه و خۆشگوزه‌رانى بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كانى.
به گه‌شبینییه‌كى زۆره‌وه له ڕۆڵى ئێوه ده‌ڕوانین و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕى ڕێزماندا..
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
17/9/2018