شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، خواردنی ئه‌سپرین له‌لایه‌ن كه‌سانی به‌ته‌مه‌نی ته‌ندروسته‌وه، كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆسه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی - ئوسترالی، ئه‌و كه‌سه به‌ته‌مه‌نانه‌ی كه كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی ته‌ندروستییان نیه‌و حه‌بی ئه‌سپرین ده‌خۆن، مه‌ترسی توشبوونیان به‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ‌و سه‌كته لێده‌كرێت.
كه‌سانێك هه‌ن كه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستییان نیه و ئه‌سپرین ده‌خۆن، كه به‌وته‌ی خۆیان بۆ رێگریكردنه له‌ئه‌گه‌ری توشبوون به‌نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كان له‌داهاتوودا، به‌ڵام پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامیانداوه زۆر گرنگه‌و ده‌بێت كه‌سانێك كه كێشه‌ی ته‌ندروستییان نیه خواردنی ئه‌سپرین كه‌مبكه‌نه‌وه.
دیارترین به‌كارهێنانی ئه‌سپرین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه توشی جه‌ڵته‌ی دڵ یاخود ده‌ماغ ده‌بن، پزیشكه‌كان به‌هۆی ئه‌سپرینه‌وه هه‌وڵی دابه‌زاندنی ئاستی خوێن‌و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی جه‌ڵته ده‌ده‌ن.
ر . ج