عەفرین.. پێنج چەکداری سەر بە سوپای تورکیا کوژران

کوردستان

17/09/2018‌ 624 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەڕڤانانى یەپەگە کوژرانی پێنج چەکداری سەر بەسوپای تورکیای لە عەفرین ڕاگەیاند.


ئەمڕۆ دوشەممە شەڕڤانانی ژوورى چالاکییەکانى تووڕەیی زەیتوون، لە دژى گروپێک چکداریى فاتیح سوڵتان محەمەد-ى سەر بە سوپاى تورک، لە عەزاز چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا لانیکەم پێنج چەکدار کوژران و هەشت چەتە بریندار بوون.


ژوورى چالاکییەکانى تووڕەیی زەیتوون ڕایانگەیاند "ڕۆژى ١٥ى ئەم مانگە لە گوندى ڕایل-ى سەر بە شارەدێى ئەحتارینى عەزاز، چالاکییەکیان لە دژى گروپێک چەکدارى فاتیح سوڵتان محەمەد-ى سەر بە سوپاى تورک، لە عەزاز ئەنجامدا".


ژوورى چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون ئاماژەی بەوەشداوە "لەڕۆژى ٦ى ئەم مانگەوە هەتاوەکو ئێستا بەلایەنى کەمەوە پێنج ئۆپراسیۆنیان دژى چەکدارەکانى سوپاى تورک ئەنجامداوە، بەتایبەت ئەو چەکدارانەى کە زوڵم و زۆریان لە هاوڵاتان کردووە".


لەو چوارچێوەیەدا ئەندامێکى گروپی چەکدارەکانى فەیلەقى شام، کە پشتگیرى لە ئەنقەرەوە بەدەست دەهێنا، ڕۆژى ١٢ى ئەم مانگە کوژرا، هەروەها چەکدارێکی دیکە بەناوى عامر قەتى، کەسەر بە چەتەکانى جەبهەت شام بوو ڕۆژى ١١ى ئەم مانگە کوژرا، چەکدارێکی دیکەش بەناوى فایزى ساڵح، ڕۆژى ٦ى ئەم مانگە کوژرا.
هـ ـ ر

بەپەلە