شارپرێس:
پەرلەمانتارانی یەکێتی
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سكاڵایه‌كیان دژی ڕاكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی
كه‌ركوك ئاڕاسته‌ی نوێنه‌ری حكومه‌ت له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارکرد.
ئەمڕۆ دوشەممە شەش پەرلەمانتاری
یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە شاری کەرکوکەوە سەرکەوتوون بۆ
پەرلەمان، سکاڵایەکیان دژی پارێزگاری کەرکوک تۆمارکرد.
له‌و سكاڵایه‌دا
هاتووه داواینکردوە "ده‌ستبه‌جێ ڕێگیری بكرێت له‌و كارانه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك،
کە دژ به به‌رپرسه كورده‌كانی ده‌كات له به‌ڕێوبه‌ری گشتی و به‌رپرسی به‌شه‌كان،
ئه‌وانه‌ی كه سه‌ربه حكومه‌تی ناوه‌ندین".
لە سکاڵاکەدا باسیش
لەوەکراوە "لە ١٣ی ئەم مانگەدا حەوت کەس لە به‌شه‌كانی شاره‌وانی كه‌ركوك کە
کوردن ئاڵ‌وگۆڕیان پێکراوە و ڕاشیانگەیاندووە: ئەو ئاڵۆگۆڕیانە لە دەسەڵاتی ڕاکان
جبوریدا نییە، کە بە وەکالەت پارێزگاریی شارەکەیە و ئەوەی دەیکات دژی یاسا و
دەستوورە".
هـ ـ ر