شارپرێس:
هەسەدە لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە
سنورییەکانی عێراق و سوریا ١٣ چەکداری داعش لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کوژراون".
ئەمڕۆ، دوشەممە ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپەمەنیی هێزه‌كانی سوریای
دیموكرات-هه‌سه‌ده، ڕایگەیاندوە "ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی شه‌ڕی قۆناغی
دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-ی ئاشكرا كرد، كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌سه‌ر
سنووری سوریا-عێراق دژی چه‌کدارانی داعش ده‌ستیپێكردووه".
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپەمەنیی هێزه‌كانی
سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده ڕایگەیاندوە "له ده‌وروبه‌ری گوندی باخۆز له‌نێوان
هێزه‌كانمان و چه‌کدارانی داعشدا شه‌ڕ ڕوویدا، گورزی تووند له‌و چەکدارانە درا، هه‌روه‌ها
هێزه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ناو گونده‌كه پێشڕه‌وییان كرد و زۆر خاڵیان
ڕزگاركرد، كه چه‌کدارەکان تیایاندا جێگیربووبوون".
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپەمەنیی هێزه‌كانی
سوریای دیموكرات ئاماژەی بەوەشداوە "چهکدارەكان بۆ ڕێگرییکردن لە
پێشڕەوییەکانی شەڕڤانان، مینێکی زۆریان چاندووە، شه‌ڕڤانانیش گورزی تووندیان له
هێڵه‌كانی به‌رگریی چهکدارەكان داوە و شه‌ڕ كه‌وتووه ناو گونده‌كه".
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپەمەنیی هەسەدە
ئەوەشی وتوە "له ئێواره‌ی دوێنێوه تا به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ڕ به‌رده‌وام
بوو، هێزه‌كانمان ١٢ خاڵی سەربازییان له‌ناو گوندی باخۆز دانا، هه‌روه‌ها تۆپخانه‌كانی
هێزەکانی هاوپه‌یمانان بنكه‌كانی چه‌کدارەکانیان كردووەتە ئامانج و
خاپووریانکردوون".
بەگوێرەی
ڕاگەیەندراوەکە، هەسەدە "شەڕڤانانی هەسەدە هێرشیانكردووەته سه‌ر چه‌کدارانی
داعش و نزیكه‌ی ٢ كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كردووە و ١١ خاڵی سەربازییان لە چه‌ته‌كان
ڕزگاركردووە، هه‌تا ئێستاش ئه‌و شوێنه تۆپباران ده‌كرێت".
هەسەدە لە درێژەی
ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاشکراشیکردووە، کە له ئه‌نجامی شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو له
هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕ، ١٣ چه‌کدار كوژراون و ژمارەیەک چه‌کداریش بریندار
بون‌و هەروەها له‌و شه‌ڕه‌دا ٢ شه‌ڕڤان شه‌هید
بوون و ٣ شه‌ڕڤانیش برینداربوون.
هـ ـ ر