سەردار عەبدوڵا: خۆم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید دەکەم

عیراق

17/09/2018‌ 5145 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، ، رايگه‌ياندوە "خۆم بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق كانديد ده‌كه‌م".

 

ئەمڕۆ دوشەممە سه‌ردار عه‌بدوڵڵام چاودێرى سياسى و پەرلەمانتاری پێشوی گۆڕان بەکەناڵی كوردستان24ی راگه‌ياندوە "خۆم كانديد ده‌كه‌م  بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و داوا له‌ هێزه‌ سياسييه‌ كوردييه‌كان ده‌كه‌م پشتيوانيم بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنم و وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌".

سه‌ردار عه‌بدوڵڵا ئاماژی بەوەداوە "پۆستى سه‌رۆك كۆمار ته‌شريفاتى نييه‌ و پۆستێكى كاريگه‌ره‌ و سه‌رۆك كۆمار به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا له‌ ده‌ستور هه‌يه‌تى ده‌توانێت رێگه‌ له‌ تاكڕه‌وى سه‌رۆك وه‌زيران بگرێت و پێشێلكردنى مافى هه‌رێمى كوردستان رابگرێت و سنوورێك بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران دابنێت".

ئەو چاودێرە سیاسییە ئەوەشی وتوە "داوا له‌ هێزه‌ كوردييه‌كان ده‌كه‌م، كه‌ زۆربوونى كانديده‌كان خه‌ريكه‌ ده‌بێته‌ كێشه‌يه‌كى گه‌وره‌ و بۆیە هیوادارم لایەنەکان پشتگیرم بکەن".

ئەوەش دوای ئەو دێت تا ئێستا مەلا بەختیار و محممەد سابیر و لەتیف ڕەشید لە یەکێتی  و بەرهەم ساڵح لە هاوپەیمانی و هەروەها فازڵ میرانی لە پارتی باس دەکرێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و تا ئێستا ئەو پۆستە یەکلایی نەکراوەتەوە.

سەردار عەبدوڵا پێشتر لەخولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەندامی ئەجومەنەکە بوە لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان.
هـ ـ ر