عەبدولستارمەجید: ئاسایشی هەولێر ڕێگری لێکردوین لە ئەنجامدانی بانگەشە بۆ لیستی کۆمەڵ

کوردستان

17/09/2018‌ 915 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەبدولستار مەجید ڕایگەیاندوە "ئاسایشی هەولێڕ لە کەڵەکچی ڕێگریکرد لە بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لیستی کۆمەڵ".


ئەمڕۆ دوشەممە عەبدولستار مەجید کاندیدی کۆمەڵی ئیسلامی لە نوسینێکیدا ڕایگەیاندووە "ئەمڕۆ شاندێکی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، سەردانی ناحیەی کەلەکچیمان کرد و بڕیاربوو لەگەڵ خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرە، لە چوارچێوەی کۆڕێکدا گفتووگۆیەک بکەین".


عەبدولستار مەجید ئاماژەی بەوەکردووە "بەر لە گەیشتنی ئێمە ئاسایش چەکداریان لەسەر فەرعەکان دانابوو بۆ رێگریکردن لە چوونی خەڵک بۆ شوێنی کۆبوونەوەکە".
کاندیدەکەی کۆمەڵ ئەوەشی وتوە ""بەڕێوەبەری ئاسایش زیاتر لە نیو سەعات بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ یەکێک لە پیاوماقوڵان و ڕێکخەرانی کۆبوونەوەکە کردووە و فشاری کردووە کە نابێ ئەو کۆڕ و کۆبوونەوەیە بکرێت و قەدەغەیە".


لە کۆتایی نوسینەکەیدا ئەو کاندیدەی کۆمەڵ وتویەتی "ئەم ڕێگری و فشارانە لەبەرامبەر دەرکەوتنی ئێمە لەو ناوچەیە، ترسێکی گەورەی ئەوانەیە کە شارێک یان ناوچەیەکی دیاریکراوی کوردستان بە موڵکی خۆی دەزانێت".
هـ ـ ر