شارپرێس:
بۆمبێکی چێندراو لەسەر
ڕێگای کەسنەزان-هەولێر تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک برینداربووە و لێکۆڵینەوەش لە
ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
کاتژمێر ٠٩:٠٠ی
ئەمشەو، بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگای هەولێر-شارەدێی کەسنەزان و لەنزیک شاری یاریی
ماجدی لاند تەقییەوە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە
کەسێک بەسووکی برینداربووە و زیانیش بە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیی کەوتووە.
تارق نوری، بەڕێوبەری
گشتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندوە "تیمەكانی ئاسایش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە
ڕووداوەکە".
هـ ـ ر