نێچیرڤان بارزانی و برێت مەکگۆرک کۆبونەوە

کوردستان

17/09/2018‌ 1418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی و مه‌كگۆرك دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی کرد له‌ به‌ڕێز برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژی داعش.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندوە "له‌ دیدارێكدا  دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و ستیڤ ڤه‌یگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان باسیان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دانوستانه‌كانی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراقی له‌لایه‌ك، هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها پشتگیریی خۆیان بۆ‌ ڕۆڵی كاریگه‌ریی لایه‌نی كوردی له‌ به‌غدا و به‌شداریكردنێكی به‌هێزیان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و حومكڕانیی عێراقدا نیشان دا".

نوسینگەی ڕاگەیاندنی بارزانی ئەوەشی وتوە "سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی لە  هه‌وڵی به‌رده‌وامی هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌شداریكردنێكی به‌هێز له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و دیاریكردنی پۆسته‌كان له‌ به‌غدا و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرد و وتوشیەتی دانوستانه‌كانی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی بۆ دروستكردنی هاوده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی له‌ به‌غدا به‌رده‌وامه‌، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌  بانگه‌شه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی ئارام و ڕێكوپێك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".
هـ ـ ر