شارپرێس:
بەفەرمی فیدراسیۆنی
تۆپی پێی عێراق بڕیارییدا بەشداری لەو پاڵەوانێتییە دۆستانەیەدا بکات کە بەبەشداری
چوار هەڵبژاردە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ دوشەممە حوسێن خوراسانی،
بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق
رایگەیاندوە "داوای لێبوردن لە هەردوو هەڵبژاردەی لوبنان و عومان دەکەین و یارییە
دۆستانەکانی بەرامبەر ئەو دوو هەڵبژاردەیە هەڵوەشایەوە و عێراق بەفەرمی بەشداری لە
پاڵەوانێتییەکەدا دەکات".
بڕیارەکەی
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەکاتێکدایە پێشتر، عەبدولخالق مەسعود، سەرۆکی یەکێتی
تۆپی پێی عێراق رایگەیاندبوو، بەهۆی ئەوەی دوو یاریی دۆستانەیان هەیە لەهەمان کاتی
بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکەدا بەشداری لەو پاڵەوانێتییەدا ناکەن.
یارییەکانی
پاڵەوانێتییە دۆستانەکە بەبەشداریی هەریەکە لە سعودیە، بەرازیل، عێراق و ئەرجەنتین
ئەنجامدەدرێت، یەکەم یاریی عێراق بەرامبەر ئەرجەنتین دەبێت، بەڵام دیارنییە کە
مێسی بەشداری لە یارییەکەدا دەکات یان نا، دووەم یاریی هەڵبژاردەکەش بەرامبەر
سعودیە میواندار دەبێت، واتە عێراق بەرامبەر بەرازیل یاریی ناکات.
هـ ـ ر