یوفا خەڵاتەکانى ئەم وەرزەى چامپیۆنز لیگى ئاشکراکرد

وەرزش

17/09/2018‌ 203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەڵاتى پاڵەوانى ئەم وەرزەى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا ١٩ ملیۆن یۆرۆ و کۆى خەڵاتەکانى خولەکەش ملیارێک و ٩٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا پاش نزیکبوونەوەى وەرزێکى نوێى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، سەرجەم ئەو خەڵاتانەى ئاشکراکرد، کە دەبەخشرێتە یانە بەشداربووەکانى خولەکە تا ئەو کاتەى پاڵەوانى خولەکە یەکلادەبێتەوە.

یوفا ڕایگەیاندوە "کۆى خەڵاتەکانى لەم وەرزەدا ملیارێک و ٩٥ ملیۆن یۆرۆیە و ١٩ ملیۆنى دەبەخشرێتە ئەو یانەیەى دەبێتە پاڵەوانى خولەکە".

خەڵاتى یانەکانى یارى کۆتایى ١٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت و ١٢ ملیۆن یۆرۆش دەبەخشرێتە ئەو یانانەى دەگەنە قۆناغى پێش کۆتایى.

١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆش دەدرێتە ئەو یانانەى سەرکەوتن بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستدەهێنن و هەر یانەیەکى قۆناغى ١٦ش بە نۆ ملیۆن ٥٠٠ هەزار یۆرۆ خەڵات دەکرێت.

یوفا ئاماژەى بەوەش کردووە، هەر یانەیەکى بەشداربووى خولەکە ١٥ ملیۆن و ٢٥ هەزار یۆرۆى پێدەبەخشرێت و لە قۆناغى کۆمەڵەکانیشدا هەر بردنەوەیەک بە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار و یەکسانبوونیش بە ٩٠٠ هەزار یۆرۆ خەڵات دەکرێت.

هـ ـ ر