نرخێكی خەیاڵی.. دروستكردنی مۆابیلی ئایفۆن "ئێكس ئێس ماكس" بەئاڵتوون

جیهان

18/09/2018‌ 1083 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی لەهەنگاوێكی نوێدا بەرهەمێكی نوێی دروست كرد، ئەویش دروستكردنی مۆبایلی ئایفۆنی XS Max لەئاڵتوون.

كۆمپانیاكە هەفتەی رابردوو دروستكردنی مۆبایلی جۆری ئایفۆن XS Max راگەیاند، كە مۆبایلەكە بەشێوەی ئاسایی نرخەكەی لە 1449 دۆلارەوە دەست پێدەكات.

رۆژنامەی دەیلی میرۆری بەریتانی بڵاویكردەوە، كە بیكیك Brikk، هەستاوە بەدروستكردنی ئەو جۆرە مۆبایلە لەئاڵتوونی تەواوەتی كە نرخەكەی 72626 پاوەنە، ئەوەش بەرانبەرە بە 95091 دۆلاری ئەمریكی.