"كۆكاكۆلا" مادەی هۆشبەری لەدروستكردنی بەرهەمەكانی بەكارهێناوە

جیهان

18/09/2018‌ 1505 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "كۆكاكۆلا"ی بەناوبانگی جیهانی، تۆمەتبارە بە بەكارهێنانی جۆرێك رووەك لەدروستكردنی بەرهەمەكانی، كە ئەو رووەكەوە مادەی هۆشبەری حەشیشی لێدروست دەكرێت.

كۆمپانیاكە، كە بەرهەمی خواردنەوە گازییەكان دروست دەكات، لەگەڵ كۆمپانیای "ئۆرۆرا كانابیس" رووەكانی ماریگوانایان بەكارهێناوە، ئەوەش بەپێی ئاژانسی "بی ئێن ئێن بلۆمبرگ"ی كەنەدی.

ئەو هەواڵە ناوەندە پەیوەندیدارەكانی كەنەدای شۆك كردووەو وەك هەواڵێكی چاوەڕواننەكراو بڵاویانكردووەتەوەو داوای لێكۆڵینەوەیان لەو بارەوە كردووە.

هـ ـ ح