هاوسەرەكەی پێشووی بن تەڵال شوو بەسەرمایەدارێكی ئیماراتی دەكات

جیهان

18/09/2018‌ 5976 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شازادە تەویل، كە هاوسەری پێشووی شازادە وەلید بن تەڵاڵ بوو، هاوسەرگیری لەگەڵ سەرمایەدارێكی ئیماراتی كرد.

شازادە تەویل، لەمیانی پۆستێك، كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بانگهێشتی نزیكەكانی كردووە، بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ حەوتەم دەوڵەمەندی ئیمارات كردووە، كە سامانەكەی ملیۆنان دۆلارە.

ئەو كەسەی شازادە تەویل هاوسەرگیری لەگەڵ كردووە، خەلیفە بن بتی مهیری-یە، كە سامانەكەی زیاترە لە 1.8 ملیار دۆلاری ئەمریكی.

ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەو دوانە بڕیارە لە هۆتێلی جۆرجی پێنجەم لەفەرەنسا لەرۆژی بیست‌و هەشتی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.

شازادە تەویل هاوسەری چوارەمی شازادە بن تەڵاڵ بوو، كە لەماوەی رابردوو بەرێككەوتنی هەردوولایان جیابوونەوە، ئەوەش بەهۆی بوونی كێشە لەنێوانیان.

شازادە تەویل تەمەنی 34 ساڵەو دەرچووی زانكۆی نیو هافین بووەو بڕوانامەی لەئیدارەو بەرێوەبردن هەیەو سامانەكەی نزیكەی 18 ملیون دۆلاری ئەریكییە.

هـ ـ ح