ساڵی 2020.. جیهان لەبەردەم قەیرانێكی دارایی قورسدایە

جیهان

18/09/2018‌ 786 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وائل نەحاس، پسپۆری ئابووری میسری پێشبینی كرد، جیهان رووبەڕووی قەیرانێكی قورس بێتەوە، ئەوەش لەساڵی 2020.

وائل نەحاس، هۆكاری پێشبینییەكەی بۆ ئەوە گێڕایەوە، كە لەماوەی دوو ساڵی داهاتوو بەهۆی ئەو دزییە ئەلیكترۆنییانەی لەبانكە نێودەوڵەتییەكان دەبێتەوە ئەو قەیرانە داراییە دروست دەبێت.

هەروەها پێشبینی ئەوەشی كردووە، كە قەیرانەكە بەشێوەیەك دەبێت، جگە لەكاریگەری قەیرانەكە بۆ سەر وڵاتان، كاریگەری لەسەر تاك بەتاكی خەڵكی جیهان دەبێت.

نەحاس هەروەها باسی لەوەش كردووە، بەهۆی قەیرانەكەوە گرانییەكی گەورە دروست دەبێت‌و بەو هۆیەشەوە بەرهەمی كوشتوكاڵی كەمدەبێتەوەو بەوەش ئاستی بژێوی‌و دابینكردنی خۆراك زۆر كەمدەبێـتەوە.

پسپۆرە ئابوورییەكە باسی لەوەش كردووە، كە دەبێت وڵاتانی جیهان لەئێستاوە ئامادەكاری بكەن‌و هەوڵی رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە بدەن، لەو ساڵە بەدواوە روو لەجیهان دەكات.

هـ ـ ح